Monday, February 13, 2017

Media

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان.. قەیرانێكی تری عێراقییەكان









لە نزیک گوندی مەلا عەبدوڵڵای سنووری کەکووک و سەخرە داعش هەوڵیدا سەنگەرەکانی پێشمەرگە بتەقێنێتەوە، بەڵام هێزی پشتیوانی یەکی پێشمەرگە دەستیان بەسەر تەقەمەنییەکاندا گرت و شكستیان بە پیلانەكە هێنا.
رۆژی دووشەممە 13-2-2017، پیلانێكی داعش لەلایەن كەتیبەی ئه‌ندازه‌یی سەربازی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یەک پووچەڵكرایەوە. پیلانەكە بریتبوو لە گواستنەوەی بۆمبی دەستكرد و تەقەمەنی لەڕێگەی ئاوی و بە چووپی تایە بۆ نزیك سەنگەرەكانی پێشمەرگە و تەقاندنەوەیان.
عەمید مقداد زێباری، لە بەشی هەندەسەی هێزه‌كانی پشتیوانی یەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رۆژی دووشەممە چەکدارانی داعش لەڕێگەی حەویجە بۆ نزیک گوندی مەلا عەبدوڵڵا و سەخرە لەڕێگەی ئاوی و بە چووپی تایە ئەو كەلوپەلانەی پێویست بوون بۆ تەقینەوە پەڕاندبوونیانەوە".
ئەو عەمیدەی هێزی پێشمەرگە لەبارەی هۆکاری ناردنی تەقەمەنییەكان گوتی "ئەوان چەند پارچە تەقەمنییەک و چەند بۆمبێكی دەستكردنیان پێبوو و لەنێو چووپی تایە حەشاریان دابوو، تاوەكو كردەی خۆكوژی یان تەقینەوە لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە ئەنجام بدەن، بەڵام پیلان و خەونی داعش جارێكی دیکە لەلایەن كەتیبەی ئه‌ندازه‌یی سەربازی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مانه‌وه‌ پووچەڵكرایەوە و پیلانه‌كه ‌لەگۆڕ نرا".

Media

About Media -

Author Description here.. Nulla sagittis convallis. Curabitur consequat. Quisque metus enim, venenatis fermentum, mollis in, porta et, nibh. Duis vulputate elit in elit. Mauris dictum libero id justo.

Subscribe to this Blog via Email :